وه‌ره ئه‌مشه‌و وه‌ک مژده‌یه‌ک له ده‌رگاوه بڕێژه ژوور
وه‌ره ئه‌مشه‌و وه‌ک چرایه‌ک ماڵی تارم پڕکه له نوو
وه‌ره ئه‌مشه‌و وه‌کو سروش دابه‌زێ ناو ده‌روونمه‌وه
من له سرووشتی عه‌شفی تۆ هۆنراوه‌ی خۆم ئه‌هۆنمه‌وه
وه‌ره ئه‌مشه‌و وه‌ره ئه‌مشه‌و وه‌ره ئه‌مشه‌و وه‌ره ئه‌مشه‌و
وه‌ره ئه‌مشه‌و گوڵی نێرگز له‌گه‌ڵ خۆتا به‌هار بێنه
وه‌ره به‌خه‌نده‌ی به‌هاریت ڕۆحی پایزییم بدوێنه
وه‌ره ئه‌مشه‌و وه‌ره ئه‌مشه‌و وه‌ره ئه‌مشه‌و وه‌ره ئه‌مشه‌و
وه‌ره ئه‌مشه‌و خه‌نده‌ی تۆراو بۆسه‌ر لێوی من بێنه‌وه
وه‌ره ئه‌مشه‌و خانه‌خوێ به بۆیه‌کجاری بمێنه‌وه
وه‌ره ئه‌مشه‌و وه‌ره ئه‌مشه‌و وه‌ره ئه‌مشه‌و وه‌ره ئه‌مشه‌و
وه‌ره ئه‌مشه‌و دوودڵ مه‌به له هاتنت چیتر دێره
زۆر به تاسه‌ی دیداری تۆم که‌م به ته‌نهاییم بسپێره
وه‌ره ئه‌مشه‌و وه‌ک هاوخه‌مێ گوێبگره له ڕازوپرسم
گه‌ر تۆ نه‌یه‌ی ته‌نهاده‌بم زۆر له ته‌نهایی ئه‌ترسم
وه‌ره ئه‌مشه‌و وه‌ره ئه‌مشه‌و وه‌ره ئه‌مشه‌و وه‌ره ئه‌مشه‌و
بهجت یحیی وه ره ئه مشه و
- فیلم
- 29 سپتامبر 22
- بدون نظر
