ده‌روونم بووبه زووخاڵ تاکه‌ی بناڵم

بووم به قه‌قنه‌س له دووریت هاوار به ماڵم

غه‌ریبم غه‌ریبم غه‌ریب و ته‌نیام

غه‌ریبم غه‌ریبی ئه‌وپه‌ڕی دنیام

درۆ ناکه‌ن سه‌نگ له جێگه‌ی خۆیدا به سه‌نگه

ئه‌وه‌ی غه‌ریبه دایم که‌یل و دڵ ته‌نگه

هه‌زار خۆزگه‌م به ئاو و هه‌وای کوردستان

چیاو رۆبار و کانیی و هه‌واری کوێستان

غه‌ریبم غه‌ریبم غه‌ریب و ته‌نیام

غه‌ریبم غه‌ریبی ئه‌وپه‌ڕی دنیام

ده‌ترسم لێره بمرم گۆڕه‌و گوم بکرێم

به ده‌ردی غه‌ریبی و غوربه‌تی خۆم بمرم

دوور له یار و که‌س‌وکار له خزم و دۆستان

له گۆڕیشدا نه‌سره‌وم له تاو کوردستان

غه‌ریبم غه‌ریبم غه‌ریب و ته‌نیام

غه‌ریبم غه‌ریبی ئه‌وپه‌ڕی دنیام